ئەمریكا چی لە ئێران دەوێت؟

 

برایان هوك نێردەی ئەمریكا بۆ ئێران ڕایگەیاندووە كە ئەمریكا ڕێككەوتنێكی گشتگیری لە ئێران دەوێت و ئەوەش بۆ ئەوەی ئێران ناچار بكەن سلوكی خۆی بگۆڕێت

هوك لەبەردەم كۆنگرێسی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت كە پێویستە ڕێكەوتنی داهاتوی نێوان واشنتۆن-تاران هەردوو بواری ئەتۆم و موشەكە بالیستیەكانی بگرێتەوە سەرەڕای پرسی تیرۆرو دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیكە

هاوكات هوك ئاماژەی بەوە كرد كە دوای فشارەكانی ئەمریكا هەریەك لە بزوتنەوەی حەماس و حیزبوڵا چالاكیەكانیان لاواز بووە

سەرچاوە ;سكای نیوز

Back to top button