ئێران لە دەرگای ڕوسیاو چین دەدات

 

دەسەڵاتدارانی ئێران لە هەنگاوێكی پێشوەختەداو بۆ جێگرتنەوەی لایەنی ئەوروپی لە پرسی ڕێكەوتنی ئەتۆمی لە دەرگای ڕوسیاو چین دەدات

بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاندووە كە وڵاتەكەی كەوتۆتە دیالۆگ لەگەڵ ڕوسیاو چین بۆ ئەوەی لە ئەگەری شكشتی گفتۆگۆكان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی تاران لەگەڵ ڕوسیاو چین ڕێكەوتنی ئەتۆمی نوێ واژۆ بكات

تا ئێستا گفتۆگۆكان لە نێوان تاران و وڵاتانی ئەوروپی بێ ئاكامەو داوا لە تاران دەكرێت پابەندی واژۆ كردنی ڕێكەوتنی نوێ بێت بەڵام ئێران ئەوە ڕەتدەكاتەوە سەرچاوە;ئۆرشەلیم پۆست

Back to top button