وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا سەبارەت بە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لە کەنداوی عەرەبی هۆشداری دەدات .
وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا سەبارەت بە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لە کەنداوی عەرەبی هۆشداری دەدات
ئەو لە گەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە پاریس بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند هەرچی لە دەستمان بێت بۆ ڕێگری لەم شەڕە دەبێت بیکەیین .
هایکوماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕۆژی چووارشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ ژان ئیۆ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەبارەت بە تەشەنە کردنی مەترسی هاتنە ئاراوی جەنگ لە کەنداوی عەرەبی هۆشداری دا .
وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی وەزیرانی فەرەنسا بانگهێشتی فەرمی کرا بوو سەبارەت بە ئێران ڕاوێژ بکەن .
ژان ئیۆلۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەبارەت بە قسەکانی ئەم دوواییانەی بەپرسانی ئێرانی نیگەرانی خۆی دەربڕی و گووتی : ئێمە لە سەر ئەو باوەڕەیین پێداچوونەوەی بەرپرسانی ئێرانی بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی جێگەی مەترسیە و دەشزانین ئەمە بە زیانی ئێران کۆتایی پێ دێت