لەسەر ژمارەكانی دژ بەیەكێتی عەلی حمە ساڵح بۆی ناچێتە سەر

خواكوڕك
 
پاش ئەوەی بەدەیان ژماری جیای لەسەر پارتی و دەسەڵاتی هەولێر بڵاو كردەوە، عەلی حمە ساڵج رووبەروی دادگا نەكرایەوە، بەڵام لەسەر یەك دۆسیە كە ژمارەی دژ بەیەكێتی بڵاو كردەوە پارێزەری مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەلێت دەبێت یەك بەیەك رەقەمەكانمان بۆ بسەلمێنێت.
 
ناسیح حەمە پارێزەری یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە دۆسیەی سكاڵای یاسایی لەسەر عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان، بەماڵپەری وشەی راگەیاندووە “مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی بەندەی ڕاسپارد تا سكاڵایەك تۆمار بكەین، بۆ ئەوەی عەلی حەمەساڵح بێت و ژمارەكان پشتڕاست بكاتەوە، دەبێت عەلی ژمارەكان بسەلمێنێت، ئەگەرنا مافی خۆمانە لەبەرامبەر قسەكانی داوای قەرەبوو بكەین”.
 
دەشلێت عەلی حەمەساڵح لە خۆیەوە گوتوویەتی 50 بۆ 60 ملیار دیناری سلێمانی دیارنامێنێت، هەر خۆیشی لە ناو نووسینەكەدا پارەكەی دابەشكردووە، باسی لەوە كردووە بەشێكی بۆ هێزە تەناهییەكان و چەند شوێنێكی تر دەچێت، هەر لەو نووسینەدا خۆی تووشی دژیەكی كردووە، لە بەشی سەرەوەی نووسینەكەی دەڵێ‌ دیار نامێنێت و لە ناونووسینەكەدا دەڵێت بەم شێوەیە دابەش دەكرێت، هەروەها دەلێت سكاڵاكەی سەر عەلی حەمەساڵح لە لێكۆڵینەوەدایە، ماوەتەوە سەر ئەوەی دادوەری لێكۆڵینەوە چۆن بانگی لایەنی بەرامبەر دەكات، ئەوەش بۆ دادگە دەگەڕێتەوە”.
 
شایانی باسە پێشتر عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان رای گەیاندبوو كە مانگانە 50 تا 60 ملیار دینار لە داهاتی سلێمانی دیار نییە و لەوەشدا پەنجەی تۆمەت ئاراستەی یەكێتیی كراوە، ئەوەش یەكێتیی نیشتمانی نیگەران كردووە لەكاتێكدا كە رێككەوتنی سیاسییان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان هەیە.
 
Back to top button