شەمخانی : نێوان ئەمریکا و ئێران شەڕ ڕوونادات

 

 

 

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نشتیمانی ئێران کاتی سەفەر بۆ ڕوسیا دڵنیایی داوە کە هیچ شەڕێک لە نێوان ئێران و ئەمریکادا روو نادات .

شەمخانی دەڵێت : شەڕی ئەمریکا لە دژی ئێران شەرێکی ئابووریەو ئامانج ئەوەیە گوشار بخاتە سەر خەڵکی ئێران .

عەلی شەمخانی کە بۆ بەشدرای لە دەیەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی بەرپرسانی جیهانی لە ڕووسیا سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە ، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا بە پەیامنێرانی گووت : سەرەڕای تەشەئەستاندی گرژییەکانی نێوانمان بەڵام شەڕ نێوان ئیران و ئەمریکا روونادات .

 

شەمخانی لە وتووێژێکدا بۆ ئاژانسی ئیرنا و دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی دەڵێت : بە پێچەوانەی بۆچوون و ئەو جەوەی ڕاگەیاندنەکان خوڵقاندوویانە شەڕ لە نێوان ئێمە وئەمریکا ڕوو نادات هەرچەند تۆمەت لێدان لە لایەن بەرپرسانی ئەمریکی بۆتە شتێکی باوی ڕۆژانە لە دژی وڵاتان و دەیانەوێت لەم ڕێگایەوە گووشار بخەنە سەر وڵاتان

Back to top button