سووده‌كانی هێلكه‌ی كوڵاو

خواردنی هێلكه‌ی كوڵاو له‌ به‌یانیاندا چه‌ندین سوودی بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه‌، بڕێكی باش پڕۆتین بۆ له‌شی مرۆڤ دابین ده‌كات و وزه‌یه‌كی زۆر به‌ له‌شی مرۆڤ ده‌به‌خشێت.

 

‎چه‌ندین سوودی گرنگی بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه‌، له‌و سوودانه‌ش.

‎رێگری له‌ زیاد بوونی له‌ش ده‌گرێت، چونكه‌ یارمه‌تی تێربوونی گه‌ده‌ ده‌دات ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خواردنی زۆر نه‌خورێت.

‎بڕێكی باش پڕۆتینی تێدایه‌ وزه‌ی پێویست بۆ له‌ش دابین ده‌كات.

‎دڵ له‌ نه‌خۆشییه‌كان ده‌پارێزێت.

‎پارێزگاری له‌ له‌ش ده‌كات وله‌ كۆرستڕۆڵیخراپ ده‌یپارێزێت.

‎یارمه‌تی چالاك كردنی مێشك ده‌دات، له‌ زه‌هایمه‌ر ده‌یپارێزێ.

‎به‌هۆی بوونی دژه‌ ئۆكسید، پارێزگاری له‌ بینای چاوه‌كان ده‌كات و له‌ نه‌خۆشی ده‌یپارێزێ.

Back to top button