سوودەکانی شیر و خورما پێکەوە لەسەر گەدەی بەتاڵ چین؟
1-خواردنی شیر و خورما پێکەوە ژەمێکی تەواوە بۆ لەش و پێکهاتەی خۆراکی وزەبەخش دەدات بە جەستە و بەرگری لەش بەهێز دەکات دژی کەم خوێنی و مێشک هێور دەکاتەوە و وزە دەدات بە لەش لەڕێگای چالاککردنی گەشەی خانەکان و نەهێشتنی تەمەڵی و سستی.
2-باشترین چارەسەرە بۆ گرفتەکانی ئامێری هەرس وەک قەبزی یان ژەهراوی بوونی ڕیخۆڵە و گەدە.
3-یارمەتی گورچیلە دەدات و دەیپارێزێت لە دروستبوونی بەرد و نەخۆشیەکانی میزەڵدان.
4-ئاستی یەکسانی هۆڕمۆنەکان ڕادەگرێت و توانای سێکسی هەردوو ڕەگەز زیاد دەکات، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و دەوڵەمەندن بە مەگنسیۆم و فۆسفۆڕ.
5-ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە زیادکردنی شیری دایک و پاراستن و بەهێزکردنی تەندروستی کۆرپەلە.
6-پشتیوانی لە مۆخ و مێشک دەکات و خانەکانی بەهێز دەکات، لە نەخۆشی بیرچوونەوە یان کەمی ئاستی بینین لە شەو دەتپارێزێت.
7-یارمەتیت دەدات لە دابەزاندنی کێش و توانەوەی چەوری کۆبۆوە بەشێوەیەکی خێرا.
8-ددانەکان لە کلۆربوون و هەوکردن و دروستبوونی بەکتریا دەپارێزێت.