پێنج سوودی گرینگی زەیتی زەیتون بۆ پێست

زەیتی زەیتون بە یەکێک لە باشترین زەیتەکان دادەنرێت بۆ چارەسەری زۆرێک لە گرفتەکانی پێست، وەک نەرمبوون و پاکبوونەوە و لابردنی خانە مردووەکان.

ماڵپەڕی “boldsky” چەند سوودێکی زەیتی زەیتونی بۆ پێست خستووەتەڕوو، بەمجۆرە:

– بەهۆی ئەوەی دژە ئۆکسیدە پێست لە چرچبوون دەپارێزێت و برینی پێست لادەبات.

– شێدارکەرەوەیەکی زۆر باشە و پێست نەرمدەکاتەوە و وادەکات بەردەوام پاک دیاربێت.

– یارمەتی لابردنی خانە مردووەکانی پێست دەدات و کونیلەکان پاکدەکاتەوە.

– بەهۆی بوونی ڤیتامین E تێیدا ڕێگریدەکات لە چرچبوونی پێست.

– ئەو کەسانەی پێستیان وشکە، دەتوانن کەمێک زەیتی زەیتون گەرمبکەن و مەساج بۆ دەموچاوییان بکەن تا سووڕی خوێن چالاک ببێت.

Back to top button