پسپۆرێکی ئەمریکی: فەیس بوک هەنگاو بۆ دامەزراندنی وڵاتێکی سەربەخۆی ئەلکترۆنی دەنێت

جێنیفەر کریجل، شارەزایەکی بواری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رایدەگەیەنێت، کۆمپانیای فەیسبوک “هەوڵدەدات ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ”.

ئەو وتانەی کریجل، دوای ئەوە هات کە کۆمپانیاکە، پرۆژەیەکی نوێی ئابوری ئاشکرا کرد و رایگەیاند” دراوێکی ئەلکترۆنی تایبەت بەخۆیان دروست دەکەن، بەناوی لیبرا”.

بەگوێرەی کۆمپانیاکە، بەهۆی لیبرا-وە زیاتر لە سێ تریلیۆن و نیو دۆلار دەچێتە سەر گەشەسەندنی ئابوری، هاوکات 95  ملیۆن هەلی کاری تازە دەرەخسێنێت.

لەسەدا 20 رێژەی توانایی کەڵەکەکردنی داهاتی خەڵکی زیاد دەکات، رێژەی هەژاریی لەسەدا 22  کەمدەکات، ئەوەش بەگوێرەی داتاکانی راپۆرتێکی گەڵف نیوز.

ئەو شارەزایەی بواری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەشڵێت” بە بڕوای من مارک زەکەبێرگ، بەمە هەنگاو بەرەو بەهێزکردنی پێگەی سیاسی خۆیی دەنێت، بەواتایەکی دیکە هەوڵی دامەزراندنی وڵاتێکی خەیاڵی-ئەلکترۆنی دەنێت”.

Back to top button