بەرشەلۆنە داهاتوی ئەستێرەیەكی یەكلادەكاتەوە
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ رێكخستنەوەی تیمەكەیان بۆ وەرزی نوێ ودەیانەوێت بە بەرنامەو بە پلانێكی رێكخراو خۆیان بۆ وەرزی داهاتوی پاڵەوانێتیە ئەوروپییەكان و ناوخۆییەكانی ئیسپانیا ئامادەبكەن.
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە.. كە بڕیارە ئەمرۆ ئەبیدال و بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە كۆبونەوەیەك ئەنجام بدەن و لە بارەی داهاتوی عوسمان دێمبڵی یەوە.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە.. كە كۆبونەوەكە بە مەبەستی بڕیاردانە لە بارەی داهاتوی عوسمان و چارەنوسی ئەو یاریزانە دیاریدەكرێت بە مانەوە یاخود رۆیشتنی لە یانەی بەرشەلۆنە.
راپۆرتی رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردوە كە عوسمان دێمبڵی بۆتە جێگەی بایەخ لای یۆرگن كلۆپی راهێنەری یانەی لێڤەرپوڵ و ئەو راهێنەرە داوای لە ئیدارەی یانەكەی كردوە كە هەوڵ بدەن بۆ ئەوە یاریزانە لە مێركاتۆی هاوینەدا بەرەو ئانڤێڵد بگوازنەوە.