دیپلۆماتکارێکی باڵای فەڕەنسا گەیشتۆتە ئێران
بەرپرسێکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا دەڵێت : ڕاوێژکاری باڵای سیاسی ئیمانۆئێل ماکرۆن ڕۆژی چوارشەممە بەرەو ئێران وەڕێ کەوتووە ، ئەم سەردانە لەچوارچێوەی هەوڵەکانی ئەوروپادایە بۆ ڕەواندنەوەی گرژییەکانی ناوچەی کەنداوی عەرەبی .
ئەو بەرپرسە لە دوو سەرچاوەی تایبەتەوە زانیارییەکانی پشتڕاستکردەوە و وتی ” دوێنێ ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆکی فەڕەنسا بەرەو ئێران وەرێ کەوتووە ، بەمەبەستی دانووستانلە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.”
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز