هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دۆخی خراپە
لە میانەی پاڵەوانیەتی كۆپا ئەمریكا تا دێت دۆخی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خراپ دەبێت
ڵە دوای دۆڕاندنی یاری یەكەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە كۆلۆمبیا،لە یاری دووەمیشدا بەزەحمەت خاڵێكی لە هەڵبژاردەی پاراگوای وەرگرت و بە ئەنجامی یەك گۆڵ یەكسان بوو و تاكە گۆڵەكەی ئەرجەنتین بە پەنارتی لە لایەن لیۆنێل میسی تۆمار كرا
گەرچی ئەرجەنتین پێش پاڵەوانیەتی كۆپا ئەمریكا بە یەكێك لە ڕكابەرە بەهێزەكان بۆ بردنەوەی پاڵەوانیەتیەكە دادەنرا بەڵام ئەم ئاستە خراپەی ئەرجەنتین ئەو ئەگەرەی دور خستۆتەوە