مەسرور بارزانی پێشوازیی لە کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر کرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە کونسوولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسرور بارزانی ڕاسپێدراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.

لەمبارەوە پێگەی فەرمی کۆنسوولگەریی فەرەنسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەسیبووك) بڵاو کردووەتەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2019.6.20 دۆمێنیک ماس، کونسوولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مەسرور بارزانی ڕاسپێدراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ بووەتەوە و پیرۆزبایی ئەرکی نوێی لە مەسرور بارزانی کردووە.

لەو دیدارەدا کونسوولی گشتیی فەرەنسا بەناوی بە ناوی حکومەتی فەرەنساوە پشتیوانیی فەرەنسای بۆ ھەرێمی سەربەخۆی کوردستان دووپات کردەوە.

Back to top button