سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ به‌غدا

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌خت و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

كەمێك پێش ئێستا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەری شاندێك گەیشتە بەغدا، بەگوێرەی زانیارییەكان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك بەرپرسی تری باڵای حكوومەت و لایەنە سیاسییەكان كۆ دەبێتەوە.

ئەمە یەكەمین سەردانی نێچیرڤان بارزانییە وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵێ، لەو سەردانەدا سێ تەوەر گفتوگۆی لەسەر دەكرێن.

Back to top button