سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئامانجی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات
سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراقئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق، ئاشکرا دەکات.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ئامانجی سه‌ره‌کیی سه‌ردانه‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ”پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییەکانی هه‌ولێر و به‌غدایه،
سه‌بری زیاتر گوتی، کە ماوەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی دیار نییە، بەڵام لە بەغدا گفتوگۆ لەبارەی هەموو کێشە و گرفتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.
بڕیارە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبوسیی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە.