فەرماندەیی سوپای پاسدارانی ئێران : خستنە خوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا ، پەیامێکی ڕاشکاوانەیە

 

حسێن سەلامی ئەمڕۆ گووتی خستنەخوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا ، پەیامێکی ڕاشکاوانەیە بۆ ئەمریکا .

فەرماندەیی سوپای پاسدارن دەڵێت بەزاندنی سنوورەکانی ئێران هێڵی سوورە ، هەروەها گووتی گەلی ئێران نیازی شەڕی لە گەڵ هیچ وڵاتێک نییە ، بەڵام بە هەموو هێزێکەوە پارێزگاری لە سنوورەکانی خۆی دەکات .

ئێران دەڵێت : فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی بەیانی ئەمرۆ لە باشووری  ئێران پێکراوەوە ، کەوتۆتە خوارەوە .

 

ئێران گووتی لە ناو خاکی وڵاتەکەیدا پێکراوە بەڵام ئەمریکا ڕای وایە فڕۆکەکەیان لە ناوچەی ئاسمانی نێودەوڵەتی کراوەتە ئامانج

Back to top button