سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی کوەیت لە هەولێر كرد

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ـی ٦ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دکتۆر عومەر ئەحمەد ئەلکندری كونسوڵی گشتیی کوەیت لە هەولێر و شاندێکی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی کوەیت لە هەولێر سڵاوی ئەمیری کوەیتی بە ‏سەرۆک بارزانی گەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە بەڕێزیان هیوای دەخواست لەگەڵ سەردانەکەی بۆ بەغدا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، بەڵام دەرفەتەکە نەڕەخسا و بەتەلەفۆن پەیوەندیی بە جەنابتانەوە کرد و ئێمەشی ڕاسپارد جارێکی دیکە سڵاو و ڕێزی بەڕێزیان بە جەنابتان بگەیەنین.

هەر لەو كۆبوونەویە جەخت لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەل و دەوڵەتی کوەیت كرایەوە و شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان پێشکەوتنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و پیرۆزباییان لە سەرۆک بارزانی کرد.
لە بەشیکی دیکەی دیدارەکەدا ڕەوشی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەڕیم و بەغدا خرایە بەر باس.

Back to top button