ئەمریکا لە هندستانیش گوشار دەخاتە سەر هوواوی

ئەمریکا هوشداری دەدات هندستان بۆ ئەوەی کولوپەلی ئەمریکایی بۆ کۆماپنیای هوواویی چینی دابین نەکات.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی بلۆمبێرگ ،حكومەتی ئەمریكا وەزارەتی كاروباری دەرەوەی ھیندستانی ئاگەداركردووەتەوە لەوەی كە ئەگەر ھاوكاری كۆمپانیای ھوواوی چینی بكات و كەلوپەل و بەرھەمی ئەمریكی بۆ دابینبكات ، ئەوە سزای تووند دەدرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە كۆمپانیای ھوواوی بۆ بەرهەمهێنانی ئامێری کۆمپیۆتەر بە شێوەیەكی بەرچاو پشتی بە ھاوردەكارانی ئەمریكا بەستووە و ئەم ھۆشداریەی ئەمریكاش كاریگەریی نەرێنی لەسەر كارەكانی كۆمپانیاكە دەبێت

Back to top button