لە بەغدا، بەرھەم ساڵح و عادل عەبدولمەھدی پێشوازیان لە سەرۆكی ھەرێمی كەردستان كرد
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن ھەریەك لە سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لێكرا و بڕیار وایە سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی عێرق ـیش بكات.
یەکەم کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی بوو، دواتریش لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق كوبووە، بریار وایە لەگەل محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە.
ئەوە یەکەم سەردانی نێچیرڤان بارزانییە بۆ بەغدا وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی 10ـی ئەم مانگە سوێندی یاسایی خوارد.
نێچیرڤان بارزانی لە یەکەم گوتاری دوای سوێندخواردنیدا ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی کیشەکان لەگەڵ بەغدا دەربڕی.