بۆیەکەمجار پەیامنێرانی ئێسرائیلی گەیشتنە  ناو بەحرێن

 

یەدعی باراک رافید ڕۆژنامەوان و نووسەری ئیسرائیلی دەڵێت بۆ یەکمجار شەش ڕاگەیەندکاری ئیسرائیلی بۆ گوازتنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەمریکا چوونە مەنامەی

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ( ئەلقودس ولعەرەبی ) ڕافید ڕۆژی پێنجشەممە لە تویتێکدا دەنووسێت ( بۆ یەکمجار ڕاگەیەندکارانی ئیسرائیلی ئیزنیان پێدرا بچنە خاکی بەحرێنەوە )

ئەو نووسەرە دەڵێت ، پێشتر بەحرێن ئیزنی پەیامنێرانی ئیسرائیلی نەدەدا لە بۆنە و کۆبوونەوەکانی ئەو وڵاتەدا بەشدار بن .

مەنامە هەفتەی داهاتوو خانەخوێی دانووستانی ( ئاشتی و گەشەپێدانە ) کە بڕیارە چارەسەری ئابووری فەلەستینیەکان تاوتوێ بکرێت .

Back to top button