نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسی لە كۆبوونەوەدان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری عێراق، گەیشتە لای محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ئێستا لە کۆبوونەوەدان.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەکەم گەشتی بۆ بەغدای پایتەختی عێراق ئەنجامدا وەکو سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان، یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو.

دواتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی سەلام لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیی لێکرا و کۆبوونەوە.

Back to top button