پاش 28 ساڵ تەرمی دیلە کوێتیەکان لە عێراق دۆزرانەوە
لێژنەی سیانەی سەر بە خاچی سوور ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند تەرمی دیلە کوێتیەکان لە پارێزگای موسەنای باشووری عێراق دۆزرانەوە و لە کاتی داگیرکردنی کوێت لە لایەن عێراقەوە وون بـبوون لە نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوو
لێژنەی بەرپرس لە شیکاری دۆسیەی دیل و ونبووەکانی کوێت لە بەیاننامەیەکدا گوتی مەزەندە دەکرێ ئەم تەرمانە هی خەڵکی سڤیل و دیلەکانی جەنگ بیت و ئەم دۆزینەوەیە هیوایەك بە خانەوادەی کەسە ونبووەکان ئەدات پاش 28 ساڵ لە کۆتایی جەنگ و کوێت پێی وایە هێشتا 320 کەسی وونبووی هەیە
تەرمەکان هەمووی دەرهێنران و ڕادەستی فەرمانگەی پزیشکی دادوەری کراون لە بەغدا بۆ شیکاری تایبەت و DNA بۆ ئەوەی دواتر بزاندرێت یەکسانە لەگەڵ پەنجە مۆری خانەی وونبووەکان یان لا و ژمارەیان چەندە و ئەم لێژنەیە نوێنەری چەندین ووڵات لە خۆ دەگریت وەك کوێت و سعودیە و ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا