تورکیـا .. زیندانی تا هەتایا بۆ سەرکردە کوودەتاچیە شکست خواردووەکان

 

 

ئەمڕۆ پێنج شەمە دادگایەکی تورکی بڕیاری زیندانی تا هەتایا بۆ 24 کەسی دەرکرد لە نێوانیان دا فەرماندەی پێشووی چەکی ئاسمانی و ڕاوێژکاری پێشووی ئۆردوگان بە تۆمەتی بەشداریان لە کوودەتا شکست خواردووەکەی ساڵی 2016

 

لەم 24 زیندانیە 17 یان فەرمانی زیندانی تاهەتاییان بۆ دەرچوو بە توومەتی هەوڵدان بۆ ڕووخانی دەسەڵاتی دەستووری  و کوشتنی 139 کەس و هەوڵی تیرۆرکردنی ئۆردوگان

 

لە تەمووزی ساڵی 2016 وە کە هەوڵی کوودەتا درا دەسەڵاتدارانی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ڕێکخراو  جێ بەجی دەکات دژی ئەو کەسانەی گومانی پەیوەندیان هەیە لەگەڵ فەتحوڵڵا گوڵەن و نزیکەی 77000 هەزار کەسی دەستکیر کردووە و چاوەڕێی دادگایی کردنن جگە لەمەش 150 هەزار کەسی دوورخستەوە لە کارەکانیان لە فەرمانبەر و کەسانی نێو سوپا

Back to top button