ماكرۆن سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات
دوای ئەوەی ساڵی رابردوو ئیمانوێل ماكرۆن رایگەیاند كە سەردانی هەرێمی كوردستاندەكات, بۆ بەرەو پێشبردنی پەیوەندیە دیپلۆماسیەكانی نێوان هەولێر و پاریس هاوكات بۆ بینینی دۆخی ئاوارەكانی, ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری فەڕەنسا، لە لێدوانێكدا ئاشكرای كردووە، كۆتایی ئەمساڵی زایینی سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات.
سەرۆك كۆماری فەڕەنسا، ئاشكرای كردووە: “كۆتایی ساڵی 2019 سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەم”
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەڕەنسا بە یەكێك لە دۆستە نزیكەكانی كورد دادەنرێت و حكوومەتی فەرەنساش وەك پاڵپشتێكی كورد هەموو كات هەڵوێستەكانی بەرانبەر بە دۆزی كورد گرنگ و كاریگەر بوون.
ئەم سەردانەی ئیمانوێل ماكرۆن بە یەكەم سەردانی بۆ هەرێمی كوردستان دادەنرێت و پێشتریش فرانسوا هۆلەند، سەرۆك كۆماری پێشووی فەرەنسا سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆ بووەتەوە و لە كۆشكی ئێلیزەش چەند جار پێشوازیی لە سەرۆك بارزانی و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە.