ترەمپ: بەم زووانە دەزانن لە ئێران دەدەین یان نا, ئێران بە خستنە خوارەوەی فڕۆكەكە هەڵەیەكی گەورەی ئەنجامدا

 

دوای ئەوەی ئێران فڕۆكەیەكی بێ‌ فڕۆكەوانی ئەمریكای خستە خوارەوە, لە بارەی خستنە خوارەوەی فڕۆكەكەیان لە لایەن ئێران هەڵوێستی خۆی دەربڕی و رایگەیاند ئێران هەڵەیەكی گەورەی كردووە, بەم زووانە دەزانن ئەمریكا لە ئێران دەدات یان نا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند “بەم زووانە دەزانن لە ئێران دەدین یان نا”، ئەمەش لە كاتێكدایە بەپێی میدیاكانی ئەمریكا، ترەمپ كەمێكی تر دەچێتە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵاتەكەی و ئەمریكا بە نیازە وەڵامێكی توندی ئێران بداتەوە لەبارەی خستنە خوارەوەی فڕۆكەكەی.

هەر ئێوارەی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی خستنە خوارەوەی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكەی وڵاتەكەی لەلایەن ئێرانەوە، لە هەژماری خۆیدا لە (تویتەر) نووسیبووی “ئێران هەڵەیەكی زۆر گەورەی كرد”.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند كە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكی سنووری ئاسمانی ئێرانی بەزاندووە، بەم هۆیەوە سیستەمی بەرگریی مووشەكی ئێران، فڕۆكەكەی خستووەتە خوارەوە.
فڕۆكە ئەمریكیەكە لە پێشكەوتووترین فڕۆكە سیخوریەكانی جیهانە و ژمارەیەكی دیاریكراوی لێ دروست كراوە، نرخی هەر دانەیەكی زیاتر لە 180 ملیۆن دۆلاری ئەمریكیە.

Back to top button