بەبەڵگە.. بڕیاری دەستگیركردنی رێبوار تاڵەبانی هەڵوەشایەوە
دوای خیانەتی یەكێتی 16ـی ئۆكتۆبەر ساڵی 2017 كەركووك و بەشێكی زۆری خاكی كوردستان لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیرا, بڕیاری دەستگیركردن بۆبەشێك لە بەرپرسە كوردەكان دەرچوو بە تایبەت سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك و پارێزگار و بەرێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك پاش تێپەڕینی زیاتر لە ساڵێك بەسەر بڕیارەكە ئەمڕۆ فەرمانی دەستگیركردنی رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی بە وەكالەتی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، هەڵگیرا، كە پێشتر لەلایەن دادگای تاوانی كەركووكەوە لە دژی دەركرابوو.
بەپێی فەرمانێكی دادگای رەسافەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای كەركووك كراوە، تێیدا داوا دەكات كار بە فەرمانی دەستگیركردنی رێبوار تاڵەبانی نەكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر دادگای كەركووك، لە 30/12/2018، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ رێبوار تاڵەبانی دەركردبوو.