كوڕەكەی مەحمود سەنگاوی ئەگەر راوچیەكی باشە مەرج نیە بۆ وەزیریش باش بێت

 

دوای ئەوەی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند لە چوار چێ,ەی پشكی یەكێـی لە كابینەی داهاتوو كوڕی خۆی بەربژێر دەكات بۆ پۆستێكی وزاری, بەڵام لە سەر ئاستی یەكێتی پێدانی پۆست بە كوڕی مەحمود سەنگاوی رەفزكرایەوە, بە شایەنی هیچ پۆستێكی وزاری نەزانر, لە بەرامبەردا مەحمود سەنگاوی هەڕەشەی دروستكردنی دوو ئیدارەی كرد, رۆژنامەنوسێكی یەكێتیش دەنوسێت:” كوڕی مەحمود سەنگاوی راوچیەكی باشە مەرج نیە بۆ پۆستی وەزیری باش بێت:”
ئارام خەلكانی رۆژنامەنووس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەنوسێت:” من یەكێتیم بەڵام ناكرێـت لەسەر ینەمای كوڕی فلان و فڵان پۆستەكانی یەكێـی پڕبكرێنەوە یان لەسەر بنەمای عەشیرەت و پێگەی كۆمەڵایەتی بێت, بەڵكو دەبێت لەسەر بنەمای توانای كەسەكەو باكگراوەندی زانستی و رۆشنبیری بێت”.
ئەو رۆژنامەنوسە دەشنوسێت:” ئەگەر سەیری بكەین كوڕی مەحمود سەنگاوی كە لە لایەن باوكیەوە پشتگیری دەكرێت بۆ وەرگرتنی وەزارەتێك تێگەیشتنی كاندید كردنی كاروان مەحموود سەنگاوی لە لایەن باوكی لە تێگەیشتنێكی وابەستە بە فیكرەیەكی عەشایەری و دیوەخان سەرچاوەی گرتووە, سەنگاوی وادەزانێت ئەگەر كوڕەكەی راوچیەكی باش بێت, ئەوا وەزیرێكی باشیش دەبێت”.
هەروەها دەشڵێت:” ئەگەر راستە مەكتەبی سیاسی یەكێتی كوڕەكەی مەحمود سەنگاویان رەفز كردۆتەوە لێرەوە دەستخۆشیان لێدەكەم, پێویستە كەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو دیاری بكرێت”.

Back to top button