پۆتن : هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران کارەساتی لێ دەکەوێتەوە
ولادمیر پۆتن ، سەرۆک کۆماری ڕوسیا ، رۆژی پێنج شەممە گووتی : هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ئێران رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو کارەساتێکی گەورە دەبات و دەبێتە هۆی کۆچی نوێی مرۆیی و سەرهەڵدانی توندوتیژی زیاتر .
سەرۆک کۆماری روسیا کە لە بەرنامەیەکی ساڵانەی تلویزیۆنیدا بەشدرای کردبوو گووتی : مۆسکۆ باوەڕی وایە ئێران بە هەموو شێوەیەک ڕەچاوی یاساکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی کردووە .