گۆڕان و یەكێتی دەنگیان بەدابین كردنی بووجە بۆ حشدی شەعبی دا
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە ئەمرۆ لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی درا، بەدەنگی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و هاوپەیمانی شیعە لە عێراق پەسەند كرا.
سەرچاوەیەك لە بەغدا بەخواكوڕكی رایگەیاند پرۆژە یاسای بووجەی حشدی شەعبی بۆ ساڵی 2017 لە پەرلەمانی عێراق بەدەنگی هاوپەیمانی شیعە و یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ پەسەند كرا.
شایانی باسە پێشتر فەرماندەكانی ئەو هێزە هەرەشەیان لە هێزەكانی پێشمەرگە دەكردوو فەرماندەیەكی پێشمەرگەش دەلێت شەڕی حشدی شەعبی و پێشمەرگە وەك مانگ دوایی داعش دیارە.