ئه‌مه‌ریكا بژاره‌ی لەشکری له دژی ئێران تاووتوێ دەکات
بە پێی هەواڵی کەناڵی کوردستان ٢٤ سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئیداره‌ی كۆشكی سپی پەی ڕاگەیاندوون، لە دوای پێکانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی له سنووری نێوده‌وڵه‌تی ئاوه‌كانی كه‌نداوی عەرەبی ، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند بژاره‌یه‌ك هەڵدەسەنگێنێت لە دژی ئێران ، یەک لەو بژاردانە لێدانی گورزی سەربازییە .
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌وه‌شی بە کوردستان ٢٤ راگه‌یاندووە ، پنتاگۆن بەوردی له‌سه‌ر بژارده‌كان هەڵوێستە دەکات و وا بڕیاره ئەنجامی کۆتایی راده‌ستی كۆشكی سپی بكات و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای لێ ئاگادار بکرێتەوە .
وا چاوەڕوان ده‌كرێت، دۆناڵد تره‌مپ بە پێی یاسا ، له چوارچێوه‌ی بژاردەی پنتاگۆن، له‌گه‌ڵ لێژنه‌كانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی و ڕاوێژکارانی کاروباری دەرەوەیی لە كۆنگرێس وڵامی ئێران بداتەوە .