دوای جیابوونه‌وه‌ی له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ئابووری به‌ریتانیا ده‌بوژێته‌وه
خواكوڕك
مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ گه‌لی به‌ریتانیا له هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌وخۆدا ده‌نگی به جیابوونه‌وه‌دا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌سه‌ره‌تادا ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر بازاڕی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی داگرت به‌ڵام داتاكانی ئه‌م دواییه ئاماژه به بووژانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن.
نووسینگەی نیشتمانیی ئاماری بریتانیا، راپۆرتێكی له‌باره‌ی گه‌شه‌ی ئابووری دوای جیابوونه‌وه‌كه له‌ماوه‌ی 3 مانگ بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ ئەم وڵاته 0.5٪ گەشەی ئابووری هەبووه.
به‌پێی راپۆرته‌كه لەو ماوەیەدا، قەبارەی وەبەرهێنان له بریتانیا 0.9٪ گەشەی بەخۆوه بینیوه که رۆڵێکی کاریگەری له خێراکردنی گەشەی ئابووریی ئەم وڵاته هەبووه.
ده‌زگاكه له راپۆرته‌كه ته‌واوی زانیاریه‌كان له‌باره‌ی گه‌شه‌ی ئابووری به‌ریتانیا بۆ ئه‌مساڵ بڵاوكردۆته‌وه و تیادا هاتووه كه له ماوەی یەک ساڵیش‌دا 2.3٪ بووه.