زانایان ئه‌م زانیارییه مه‌ترسیداره‌یان له‌سه‌ر خواردنی مریشك ئاشکراکردووه
له نوێترین توێژینه‌وه زانایان ده‌ریانخستووه، خورادنی گۆشتی مریشک هاوشێوه‌ی گۆشتی سور مه‌ترسی زیادکردنی کۆلیسترۆڵ زیاد ده‌کات .
توێژینه‌وه‌که له ویلایه‌تی کالیفۆرنیا ئه‌نجامدراوه و ده‌ریخستووه گۆشتی سپی هاوشێوه‌ی گۆشتی سور له‌کاتی شیبونه‌وه کۆلیسترۆڵی ناو خوێن زیاد ده‌کات و مه‌ترسی توشبونمان به نه‌خۆشیه‌کانی دڵ زیاد ده‌کات .
زانکۆی کالیفۆرنیا و سان فرانسیسکۆ به‌یه‌که‌وه له توێژینه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش ده‌ریانخستووه، هه‌ریه‌که له گۆشتی سور وگۆشتی مریشک هاوشێوه‌ی یه‌ک کۆلیسترۆڵ “LDL ” له جه‌سته زیاد ده‌که‌ن، پرۆفیسۆر ڕۆناڵد کاروس دووپاتی کردۆته‌وه “وامانده‌زانی چه‌وری گۆشتی سور مه‌ترسیداره تره به‌ڵام توشی سه‌رسوڕمان بوین کاتێک ئه‌نجامه‌که‌مان بینیوه” .
ئه‌مه له‌کاتێکدایه له توێژینه‌وه‌کانی ساڵانی پێشوو ده‌رکه‌وتووه، کۆلیسترۆڵ له توشبون به نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و دواتریش گیرانی بۆریه‌کان و مردنی له‌کاو له‌گه‌ڵ چه‌ند جۆرێک له شێرپه‌نجه به‌رپرسه.