له‌سه‌ر موسلمانان پێویسته سونه‌ت و ئادابه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی – جومعه بزانێ
سونه‌ت وئادابه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی -جومعه- :
1- خۆشۆردن
2- بۆن له خۆدان
3- جلی جوان پۆشین
4- سیواك كردن
5- خوێندنی سوره‌تی كه‌هف
6- زوو چوون بۆ مزگه‌وت وبه پێ ڕۆیشتن
7- زۆر صه‌ڵاواتدان له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر -صلی الله علیه وسلم-
8- دوعاكردن له دوا كاتژمێر ڕۆژدا (ماوه‌ی سه‌عاتێك پێش ڕۆژئاوا بوون.)
9- نوێژ ونزا ودوعاكردن به بێ سنوور پێش ئه‌وه‌ی ئیمام بچێته‌ر سه‌ر مینبه‌ر
10- دوو ڕكات یان چوار ڕكات نوێژی سونه‌ت پاش نوێژی جومعه
11- داهێنانی قژ وڕیش به شانه وڕۆن دان لێیان
————————————-
ئاماده‌بوونی نوێژی جومعه بۆ ئافره‌تان فه‌رز نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر ئافره‌تێك بچێت بۆ نوێژی جومعه ئه‌م سونه‌تانه جێبه‌جێبكات ئه‌وا بێگومان پاداشتی ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌ڵام به مه‌رجێك:
1- له كاتی ده‌رچوونی بۆ نوێژی هه‌ینی بۆنی خۆش له خۆی نه‌دات.
2- به جلی شه‌رعی باڵاپۆش وداپۆشراو بچێت بۆ نوێژی هه‌ینی.