وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ڕیتانیا پیرۆزبایى له مه‌سرور بارزانى ده‌كات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕیتانیا، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سروور بارزانی كرد، كه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاسپێردراوه.
جێریمی هه‌نت له په‌یامێكی پیرۆزباییدا كه ئاڕاسته‌ی مه‌سروور بارزانی كردووه، ڕاى گه‌یاندووه، “شانشینی یه‌كگرتوو شانازی به‌و پێوه‌ندییه مێژووییه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی و له شه‌ڕی داعشیشدا پشتیوانی له خه‌ڵكی عێراق و كورد كردووه”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕیتانیا دووپاتى له كاركردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: “ئێمه پابه‌ندین به كاركردن له‌گه‌ڵ ئێوه و حكوومه‌ته‌كه‌تان له پێناو بنیاتنانی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی و چاكسازی ئابووری و حكوومه‌تێكی به‌هێز”.
له په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه، “ئێمه پشتگیری هه‌بوونی پێوه‌ندییه‌كی باش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ین”.