ئاسۆشیتێد پرێس : سوپای ئەمریکا ئامادەی هێرش بوو بەڵام فەرمانی کۆتایی نەدرا

 

 

 

لە دوای پەرە ئەستاندنی گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران ، بەشێک لە سەرچاوە هەواڵیەکان ئاشکرایان کرد ، سوپای ئەمریکا ئامادەی هێرشی سەر ئێران بوو ، بڕیار بوو ئەم هێرشە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ترەمپ دەست پێبکرێت .

ئاسۆشیتێد پرێس لە زمان بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە سەرلە ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ، وەک هەڵویستێکی کوت و پڕ بۆ تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی لە لایەن ئێرانەوە ، بڕیار بوو چەند ناوچەیەکی ئێران بکرێتە ئامانجی مووشەکی ئەمریکا ، بەڵام لە دووا کاتەکاندا بڕیارەکە هەڵوەشایەوە .

بە پێی سەرچاوەکانی ئاسۆشیتێد پرێس بڕیار بووە ناوەندەکانی ڕاداری و سەکۆ مووشەکیەکانی ئێران بکرێنە ئامانج .

Back to top button