بۆ ڕێگری کردن لە هێرشی مووشەکی ، شاندێکی عێراقی سەردانی ئێران دەکات
بڕیارە شاندێکی عێراق سەردانی ئێران بکات ، بە مەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی باروودۆخی ئەم دواییەی ناوچەکە و دوور خستنەوەی عێراق لە گرژیەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران
ئەم هەنگاوە دوای ئەمە هات کە عێراق هەفتەیەکی پڕ لە ڕۆکێت بارانی کاتیۆشایی بەرێ کرد بۆ سەر بنکەکانی سەربازی ئەمریکا .
هەربۆیەش بەیاننامەی ناڕەزایی لەم بارەوە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە ڕاگەیەندراو بڕیارە شاندێک بۆ تاوتوێی ئەم کێشەیە سەردانی ئێران بکات .
ئەم شاندە لە لایەن ڕەوتی سەدر و ڕەوتی حیکمە و هاوپەیمانی نەسر و عەلی سیستانی پشتیوانی دەکرێت و لە لایەکی ترەوە هەندێ لایەن چاوپۆشیان لێ کردوە وەک ڕێکخراوی بەدر و عەسائیب ئەهلی حەق
لە دووشەمەی ڕابردوو تا ئێستا 3 جارسەربازگەی تاجی و یەکێکی تر لە کۆمەڵگای کۆشکەکانی سەرۆکایەتی موسڵ و پاڵاوگەی زۆبێری نەوتی لە رۆژئاوی بەسراکە سەر بە هێزەکانی ئەمریکان ، لە لایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە کراونەتە ئامانجی ڕۆکێتی و مووشەکی ، هەر بۆیەش بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانە و ڕێگری لە سەرهەڵدانی ئاڵۆزی زیاتر لە عێراق و بوون بە سووتمانی عێراق نێوان ئێران و ئەمریکا ئەم شاندەکە داوا لە ئێران دەکەن هێرشە مووشەکیەکان بوەستێنێت