ترەمپ بەرپرسیارەتی هەر هێرشێکی خستۆتە ئەستۆی ئێران و عەلی خامنەیی

ترەمپ پەیامێک ئاراستەی دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات
ترەمپ بەرپرسیارەتی هەر هێرشێکی خستۆتە ئەستۆی ئێران و عەلی خامنەیی
سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە رێگای وڵاتی عەممانەوە پەیامێک وەک داوا کاری ئاراستەی ئێران دەکات.
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرای دەکات ، شەوی رابردوو، لە رێگای وڵاتی عومانەوە ترەمپ پەیامێکی بۆ ئێران ناردووە و رایگەیاندووە، ئەمەریکا لە گەڵ هەڵگیرسانی شەڕدا نییە ، بەڵکو دەیەوێت کێشەکانی بە گفتوگۆ چارەسەر بکات.
رۆیتەرز هەروەها نوسیویەتی ، حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران، پەیامەکەی ترەمپی وەرگرتووەو و دانووستانی لەگەڵ ئەمەریکا رەتکردۆتەوە.
بە پێی زانیاریەکان ئەمەریکا چاوەڕێی کاتێکی زیاتر بووە بۆ وەرگرتنی وەڵامی پەیامەکەی بدرێتەوە ،بۆیەش لە ئێستادا بەرپرسیارەتی هەر هێرشێکی خستۆتە ئەستۆی ئێران و عەلی خامنەیی.
ئەوە لە کاتێکدایە، تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکی لە ئاسمانی کەنداوی عەرەبی و گەروی هورمز، کێشەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێرانی بردووەتە قۆناغێکی ئاڵۆزەوە.