وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڤیدیۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی بڵاوکردەوە

دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژی سێ شه‌مى ڕابردوو، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆكه‌وانى ئەمەریکی لە گەروی هورمز لە لایەن ئێرانەوە خرایە خوارەوە و ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى حوزه‌یران وه‌زاره‌تى به‌رگى ئه‌مه‌ریكا ڤیدیۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی بڵاو کردەوە.
شایه‌نى باسكردنه‌ سووپای ئێران فڕۆكە بێ فڕۆكەوانی ئه‌مه‌ریكاى كه‌ خستووه‌ته‌وه‌ خواره‌وه‌ بە بەهای 130 ملیۆن دۆلار نرخه‌كه‌ى مه‌زه‌نده‌ كراوه‌.
ئێران به‌ فه‌رمى بڵاوی کردەوە كه‌ فڕۆکەکە سنووری ئاسمانی وڵاتەکەی بەزاندووە و ئەوانیش کاردانەوەیان هەبووە، بەڵام واشنتن سوورە لەسەر ئەوەی فڕۆکەکە لە دەرەوەی سنووری ئێران خراوەتە خوارەوە، بۆیه‌ وه‌زاره‌تى به‌رگى ئه‌مه‌ریكا ڤیدیۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی بڵاو کردەوە.
دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژی سێ شه‌مى ڕابردوو  18ى حوزه‌یران، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆكه‌وانى ئەمەریکی لە گەروی هورمز لە لایەن ئێرانەوە خرایە خوارەوە، ئێسته‌ له‌ناوچه‌كه‌ گۆڕانكارییەكی گەورە لە ئاڵۆزییەكانی كەنداو دروست بووه‌، لەوكاتەوه‌ چاودێران پێشبینی وه‌ڵامدانەوەیەكی سەربازی ئەمەریكا دەكەن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ڕای گەیاند كە ئێران هەڵەیەكی گەورەی ئەنجام داوە.
Back to top button