سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تورکیا

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 21-6-2019، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە شاری ئیستەنبوڵ لە باکووری رۆژئاوای تورکیا.

بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆ، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئیستەنبوڵ کۆ دەبێتەوە.

ئەو سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا، کە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی رەجەب تەییب ئەردۆغان ئەنجامی داوە، یەکەم ساردانیەتی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق.

Back to top button