تەندەرێکی ئیکسۆن مۆبێل لە عێراق بە 53 ملیار دۆلار کۆسپ و گرژیەکانی ئێران شکستی پێ دەێنێت

 

 

پێش چەند هەفتەیەک  کۆمپانیای وزەی زەبەلاحی ئەمریکی  ” ئیکسۆن مۆبێل ” دەستی کرد بە هەنگاوەکانی بەرەو پرۆژەیەك بە بەهای 53 ملیار دۆلار بۆ زیادکردنی بەرهەمی عێراق لە نەوت لە کێڵگەکانی باشوور

 

ئەمەش هەنگاوێکی گرینگی حەز و ئارەزووی کۆمپانیای ئیکسۆنە بۆ تەشەنەکردنی لە عێراق بەڵام بەرپرسانی حکومەتی عێراق  پێیان وایە ئێستا تێکەڵاویەك لە ناحاڵی بوون هەیە لە نێوان ڕێکەوتن لەسەر پرۆژەکە و مەترسیە ئەمنیەکان بەهۆی کرژیەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران ئەمەش بووە کۆسپ لەبەر دەم تەندەرەکە

 

بەرپرسێکی عێراقی گوتی بەغدا واژوو لەسەر خاڵەکانی ئێستای پێشنیارکراو لە لایەن ئیکسۆن مۆبێل ناکات و خاڵی ناکۆکی سەرەکی دانووستاندنەکان شێوازی بەدەستهێنانەوەی خەرجیەکانی تەشەنەی پرۆژەکەیە و ئامانجی کۆمپانیا هاوبەشیە لە بەرهەمی دوو کێڵگەی نەوتیە بەمەش عێراق نا ڕازیە و پێی وایە هێرشە بۆ سەر موڵکی دەوڵەت

Back to top button