حوسیەكان هێرشیان كردە سەر سعودیە

 

جارێكی ترو بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هێرشیان كردە سەر وڵاتی سعودیەو فڕۆكەخانەی جیزانیان بۆردومان كرد

تەلەفزیۆنی ئەلمەسیرەی حوسیەكان ئاماژەی بەوە كرد كە هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی جیزان ئامانجی  تەواوی خۆی پێكاوەو جیا لەوەش بۆتە هۆی وەستانی تەواوی گەشتەكان

ئەوە چەندین  جارە حوسیەكان هێرش دەكەنەوە سەر فڕۆكەخانەكانی سەر سنورو دەبنە هۆی وەستانی تەواوی گەشتەكان

Back to top button