لەبەغدای پایتەختی عێراق بازرگانێكی گەورەی كورد دەرفێنرێت پارتیش هۆشداری دەدات

خواكوڕك

لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیس بووك ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی پەیامێكی بە شێوەزاری كرمانجی سەروو، بڵاو كردۆتەوە، لەسەر رفاندنی بازرگانێكی گەورەی كورد و ئیزیدی و لەو بارەیەوە هۆشداری تووند دەداتە بەرپرسانی عێراق.

عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك لە واڵەكەی خۆی پۆستێكی بەشێوەزاری كرمانجی سەروو بڵاو دەكاتەوە، رایدەگەێنێت داود شەمۆ بازرگانێکی گەورەی کوردی ئێزدیە، دوێنێ لەناوشاری بەغدا ڕفێندراوە.

عەلی عەونی لەبارەی چۆنیەتی رفاندنی بازرگانە ئیزیدیەكە دەلێت ئەو بازرگانە کوردە لەلایەن گروپێکی مافیایی و بەسودوەرگرتن لەئۆتۆمبێلی فەرمی حکومەت کارەکەیان ئەنجامداوەو بازرگانەکەش تائێستا بێسەرو شوێنە.
هەروەها عەلی عەونی دەلێت ئەوە یەکەمجار نییە بازرگانانی کورد بڕفێندرێن، چەندین جاری تریش لەشارەکانی عیراقی عەرەبی، کوردستانیان دەڕفێندرێن، دوای داواکردنی پارەیەکی زۆریش لەبەرامبەر ئازادکردنیان، بەڵام سەرەنجام ھەر دەکوژرێن، هەروەها دەلێت لەدوای کۆمەڵکوژیەکەی شەنگال و داگیرکردنی لەلایەن داعشەوە، (داود شەمۆ) یەکێکبوە لەو بازرگانانەی زۆر ھاوکاریی ئاوارەکانی کردوە، لەكۆتایی پامەكەی دا دەشلێت حکومەتی عیراق (ئەگەر شتێم بەم ناوەوە مابێت) لەگەڵ بەرپرسانی شیعە، پارێزگاری لەژیانی ئەو بازرگانە کوردە بکەن و ھەرچی زوە ھەوڵی ئازادکردنی بدەن”.

Back to top button