داوای خۆپیشاندان دەكرێت
بزوتنەوەی گەنجانی دژە كودەتای میسڕ دوای چەند ڕۆژێك لە كۆچی محمد مورسی داوای خۆپیشاندان دەكات لە تەواوی وڵات و بەردەم باڵیۆزخانەكانی میسر لە دەرەوەی وڵات
بزوتنەوەی گەنجانی دژە كودەتای میسڕ ئاماژەی بە تەواوی ئامادەكاریەكان كردوەو داوا دەكات تەواوی گۆڕەپان پڕ بكرێنەوە بۆ نارەزایی دەربڕین دژی دەسەڵاتی سەربازی میسڕ
گومان لە مردنی لە ناكاوی مورسی دەكرێت و هەر ئەوەش وای لە بزوتنەوەی گەنجانی دژە كودەتای میسڕ كردووە داوای خۆپیشاندان بكات