موسەنا ئەمین: ورووژاندنى پرسى نه‌وت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كانه‌وه‌، له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كورد نییە

موسه‌نا ئه‌مین: عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت مووچه‌ بنێرێت ئه‌م دۆسیه‌ى راگرتووه‌

موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتوو ده‌ڵێت، له‌م كاته‌دا ورووژاندنى پرسى نه‌وت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كانه‌وه‌، له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كورد و عادل عه‌بدولمه‌هدى نییه‌.

موسه‌نا ئه‌مین له‌ له‌ دیمانه‌یه‌كدا گوتى”ئه‌م ته‌وقیته‌، ته‌وقیتى گه‌وره‌كردنى كێشه‌ نییه‌ له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى، چونكه‌ تۆ ئێستا كێشه‌یه‌كى بۆ زه‌ق ده‌كه‌یته‌وه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدى زیاتر تووشى ئیحراجى ده‌كه‌یت”.

ئه‌م دۆسیه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى كاتى خۆى دروستیكردووه‌ نه‌ك له‌ناوخۆ دژ به‌ توركیاش دروستیكردووه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆئه‌وه‌ى بتوانێت مووچه‌ بنێرێت ئه‌م دۆسیه‌ى راگرتووه‌، له‌ توركیا و له‌ به‌غداش رایگرتووه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌رفه‌ت بدات له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بگه‌نه‌ رێككه‌وتن و دواتر دادگا ره‌چاوى رێككه‌وتنه‌كه‌ بكات له‌ بڕیارى خۆیدا”.

گوتیشى”ئه‌وه‌ش بابه‌تێكه‌ ئێمه‌ ده‌بێت ئیجابى سه‌یرى بكه‌ین، عادل عه‌بدولمه‌هدى زیاتر له‌م دۆسیه‌ ئیحراج نه‌كه‌ین، چونكه‌ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ عه‌بدولمه‌هدى ئیحراج كردووه‌و ده‌یه‌وێت راپێچى په‌رله‌مانى بكات و تۆڵه‌ى لێبكاته‌وه‌، ئه‌وانه‌ن كه‌ حه‌زیان له‌ ناردنى بوودجه‌و مووچه‌ نییه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان، دۆستى كورد نین، بۆیه‌ له‌م كاته‌دا وروژاندنى ئه‌م دۆسیه‌ى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كورد نیه‌”.

Back to top button