ترەمپ لە دوا چرکە پەشیمان بۆتەوە ھێرش بکرێتە سەر ئێران

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمریکا ڕایگەیاند، ١٠ خولەک پێش دەستپێکردنی، هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران ڕاگرت.

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی (٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٩) لە چەند توێنێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند “رۆژی دووشەممە، ئەوان فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانیان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا خستەخوارەوە، شەوی ڕابردوو ئامادەبووین سێ شوێنیان بکەینە ئامانج، کاتێک پرسیارم کرد لە پرۆسەکەدا چەند کەس گیان لەدەستدەدەن؟ جەنراڵێک وەڵامی دامەوە وتی ١٥٠ کەس، دەخولەک پێش ئەوە هێرشەکەم ڕاگرت”

لە تویتێکدی دیکەدا دەربارەی ئاڵۆزییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئێران، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا ئێران لە هەموو کاتێک لاوازترە و هەرگیز ناهێڵن ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکی و گەماڕۆی زیاتریان بەسەردا دەسەپێنن.

لە دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لە لایەن ئێرانەوە، ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران پێی نایە قۆناغێکی نوێوە، بەشێوەیەک لێپرسراوە سەربازی و دیپلۆماتییەکان چاوەڕوانی هێرشی کتوپڕی ئەمریکا بوون.

لەو بارەیەوە لێپرسراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکردووە، لە ناو ئەو ئامانجانەدا کە بڕیاربووە بۆردومان بکرێت، سیستمی موشەکی جۆری (S-125 Neva / Pechora)، کە پێکهاتووە لە سیستمێک لە لایەن یەکێتی سۆڤیەتی پێشوەوە دروستکراوە و بە سیستمی جۆری (SA-3 Goa).

سوپای ئەمریکا لەو بڕوایەدایە، ئەو جۆرە موشەکە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بەکارهێنراوە بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئەمریکا

Back to top button