گەنجێک لە چەمی تانجەرۆ خنکا

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە چەمی تانجەرۆ لە شارەزوور خنکا.

گەنجەکە ناوی ھاوکار سەلاح بوو، لە چەمی تانجەرۆ سەرقاڵی راوەماسی بووە، بەو ھۆیەوە خنکاوە.

بە گوێرەی زانیارییەكان، ناوبراو زیاتر لە پێنج کاتژمێرە خنکاوە و تیمەکانی غەواسی دەربەندیخان توانیویانە تەرمەکەی بدۆزنەوە.

رووداوەكە لە گوندی تەپی کەرەم لە قەزای سەید سادق بووە و گەنجەکە خەڵکی شارەزوورە.

لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە ١٠ حاڵەتی خنکان لە ھەرێمی کوردستان تۆمار کراوە کە بەشێکی زۆریان لە کاتی مەلەکردن خنکاون.

Back to top button