ئیسرائیل پلانێکی سیخوڕی ئێران پووچەڵدەکاتەوە

 

ئیسرائیل دوێنێ ڕایگەیاند دەزگای ئەمنی گشتی ” شاباك ” هەوڵێکی هەواڵگری ئێرانی پووچەڵکردەوە بۆ دامەزراندنی تۆڕێکی سیخوڕی لە ئیسرائیل لە ژێـر پەردەپۆشی بازرگانی

 

سەرچاوەکان گوتیان هێزە ئەمنیەکان بازرگانێکی ئوردنی بەناوی سائر شەعفوت یان دەستگیرکردووە تەمەنی 32 ساڵە و خەڵکی شاری ” خەلیل ” ە و بە ڕێنمایی ئێران چووە بۆ دامەزراندنی تۆڕێکی بازرگانی لە ئیسرائیل و لە کەرتی ڕۆژئاوا بۆ پەردەپۆشی لە چالاکیە نهێنیەکان کە بریتیە لە کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری و گواستنەوەی بۆ تاران

 

لە بەیاننامەکە هاتووە بازرگانە دەستگیرکراوەکە لە لوبنان لە ڕێگای دوو کارمەندی هەواڵگری ئێران بە ناوەکانی ” ئەبو سادق ” و ” ئەبو جەعفەر ” بینراوە  و ئەم کارەیان پێ ڕاسپاردووە و کەل و پەلی پەیوەندی نهێنیان پێ داوە بۆ ئەنجام دانی کاری سیخوڕی

Back to top button