نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆكۆمارى توركيا، پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

بەپێی هەواڵێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان “ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكۆمارى توركيا، پيرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست. هيواى خواست كابينه‌ى تازه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێكبێت و جه‌ختى له‌ خواستى توركيا بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها پشتگيرى و خۆشحاڵيى خۆى بۆ گفتوگۆ و به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا نيشان دا”.

وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: “نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كرد و جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا ده‌ڕوانێت و خوازيارى به‌وپێشبردنى زياترى‌ په‌يوه‌ندييه‌كانه‌ به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى و زيادكردنى قه‌باره‌ى ئاڵۆگۆڕى بازرگانيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركيادا”.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ياندا كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ينى 21/6/2019 له‌ ئيستانبووڵ به‌ڕێوه‌چوو، ”هه‌ردوولا دۆخى سياسى و ئه‌منى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌ى داعش، دۆخى ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان له‌ تيرۆر، گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، ئارامى، سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانيان و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌يان تاوتوێ كرد”.

Back to top button