لەم هەفتەیە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ۹و ۱۲ ڕادەگەیێندرێت

 

دوای ئەوەی هەفتەیی ڕابردوو تاقیکردنەوەکانی قوتابیانی پۆلە کۆتاکان کۆتایی هات، وابریار ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی 9ی بنەڕەتی و 12 ئامادەیی رادەگەیێندرێت.

هەردی مەعروف، بەڕێوەبەری ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، “تاوەکو ئێستا روون نەبووەتەوە لە چ رۆژێک دەتوانین ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی 9ی بنەڕەتی و 12 ئامادەیی رەدەگەیێنین، بەڵام لە ماوەی سێ بۆ چوار رۆژی داهاتوو ئەنجامەکان رادەگەیێنین”.

بەڕێوەبەری ئەزموونەکان باسی لەوە کرد، هەر رۆژێک بۆمان روون بووە کە دەتوانین ئەنجامەکان رابگەیێنین پێشتر هەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە.

لە رۆژی 26 و 27ی مانگی رابردوو تاقیکردنەوەکانی پۆلەکانی 9ی بنەڕەتی و 12 ئامادەیی دەستیپێکرد و تاوەکو 18ی ئەم مانگە بەردەوامبوون.

ئەمساڵ 234 هەزار و 332 قوتابی پۆلی 12ی ئامادەیی و پۆلی 9ی بنەڕەتی و پیشەیی بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکاندا کرد

Back to top button