ئایا ده‌زانی کاتێك قاوە دەخۆیتەوە، چی بەسەر جەستەدا دێت؟

قاوە، یەکێکە لە خواردنەوە کافاینەکان کە زۆر خواستی لەسەرە، بەتایبەت بەیانیان یان لەکاتی کارکردندا، چونکە کاریگەری لەسەر وریابوونەوە و سەرنجدانت هەیە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی dailymedicalinfo باس لە کاریگەریەکانی خواردنەوە قاوە دەکات لەسەر جەستە:

1-پاش 10 خولەک لە خواردنەوەی، لێدانی دڵ زیاد دەکات و پەستانی خوێن بەرزدەبێتەوە.

2-دوای 20 خولەک، جەستەت چالاکدەبێت و تەرکیز باشتر دەبێت.

3-پاش 30 خولەک، رێژەی هۆڕمۆنی “ئەدرینالین” دیاددەکات، ئەمەش هۆکارە بۆ زیادبوونی وزە.

4-دوای 40 خولەک، هێزی ماسولکەکانت باشتر دەبێت و خەمۆکی نامێنێت.

5-دوای یەک کاتژمێر، رێژەی سوتانی کالۆری زیادە دەکات.

6-پاش شەش کاتژمێر، میزکردن روودەدات، بەهۆی دەرکردنی پێکهاتە زیانبەخشەکانی لەشەوە.

Back to top button